غه زه ل
مه‌ستم به‌بێ ئه‌وه‌ی ساتێ چوبێتمه سوچی مه‌یخانه
عه‌شق به پیری گرتوومی ئه‌شا ئه‌و به‌زمه خۆشانه!
ئه‌ی سێبه‌ری داری سه‌وزی ئاواته‌كانی من بۆ كوێ
به‌بێ تۆ چۆڵ و خامۆش و بێ‌ڕه‌نگه ئه‌م دارستانه
به‌تاوانی خۆشه‌ویستیت ساڵه‌هایه گرفتارم
ئه‌سیری به‌ندی تۆ خۆشه و ده‌رباز نام له‌و زیندانه
بۆم ناكرێ مه‌نعی بكه‌ن هه‌رگیز نیگام له دیتنت
مه‌لی نیگام غه‌واره‌یه و زۆر ماندووه بۆ هێلانه
وه‌كوو شه‌و ئارام و گه‌رم و هێمنه باوشی سه‌وزت
با وه‌حه‌سێ ڕۆحی ماندووم له ناو ئه‌و باخه سه‌وزانه
به‌فرم ده‌بم به ئاو چۆڕچۆڕ كاتێك هه‌تاوی ڕووت هه‌ڵدێت
تۆ ده‌ریایت و بۆ لای تۆ دێم چی بكه‌م له‌و سه‌رمای كوێستانه

ع. له‌تیف پوور
+ نوشته شده در شنبه ۱۷ تیر ۱۳۹۱ ساعت 1:6 توسط عبدالله لطیف پور
|